لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی جیبالیای کەناری غەززە ١٥ کەس شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی غەززە، لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر قوتابخانەی فەلوجە لە ناوچەی جیبالیا ١٥ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.
لە ناوچەکە چالاکییەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامە و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.
لە ئەنجامی هێرشێکی دیکەی کە بۆ سەر غەززە ئەنجام درا لانیکەم ١٣ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤١ هەزار و ٥٣٤ کەس شەهید بوونەتەوە و زیاتر لە ٩٦ هەزار کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاژانسی هاوکاری و ئاوادانی بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە رۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە ئونروا راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی سەربازی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بوو.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەری بەردەوامن لە هێرش سەر کەناری غەززە. داگیرکەران دووبارە هێرشیان کردە سەر چادرەکان و ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
بەناو وەزارەتی بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە بە نرخی ٨.٧ ملیار دۆلار هاوکاری چەک لە ئەمریکا وەردەگرن.